AP ١٤٠٣ ڕەزبەر ٢٨ ١٢:٣٤

ڕادەست کردنەوەی تەرمی ئەندامێکی یەژاستار دوای 79 ڕۆژ لە کوژرانی

ڕادەست کردنەوەی تەرمی ئەندامێکی یەژاستار دوای 79 ڕۆژ لە کوژرانی

تەرمی ئیلم سترەک ئەندامی یەژاستار دوای 79 ڕۆژ لە کوژرانی، ڕادەستی بنەماڵەکەی کرایەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، تەرمی ئیلم سترەک، لە هێزەکانی یەژاستار کە لە هێرشی ئاسمانی بۆ سەر ناوچەی ئیلکە کوژرابوو، دوای 79 ڕۆژ ڕادەستی بنەماڵەکەی کرایەوە.

مریەم ئونور(ئیلەم سترەک) لە هێزەکانی یەژاستار، لە شاری هزخ(ئیدیل) سەر بە پارێزگاری شڕناخ ئەسپاردە کرا.

تەرمی ئیلەم سترەک کە لە هێرشی ئاسمانی لە ڕێکەوتی 31 ی جوولای لە گوندی بیلبس سەر بە شاری ئیلکە کوژرابوو، دوای لێکۆڵینەوە لەسەر دی ئێن ئەی و تێپەڕینی 79 ڕۆژ ڕادەستی بنەماڵەکەی کرایەوە.

بنەماڵەکەی تەرمی ناوبراویان کە سەرەتا لە گۆڕستانی بێ کەسوکارەکان لە شڕناخ نێژرابوو، دوای هەڵکۆڵینی گۆڕەکەی وەرگرتەوە و بۆ گۆڕستانی شێخ حەسەن لە هزخ بردیان.

ژنان تەرمی ئیلەم سترەکیان لەسەر شان نا و بۆ گۆڕستانیان برد.



News ID 52308

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha